موڕشید برادۆستی – سیدەکان:
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی پەروەردە بە گشتی لە سنورەکە و بەسەرکردنەوەی ئەو بینایەیی کەوا بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سیدەکان پێشنیارکراوە، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران سەردانی قەزای سیدەکانی کرد .
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران، بڵاوی کردۆتەوە، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران لەگەڵ لایەنە پەیوەندی دارەکان لە هەوڵی بەردەوامدایە و بەزووترین کات بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە بۆ قەزای سیدەکان دەکرێتەوە و ڕێکارەکان تەواوکراون .
ئاماژەبەوەشکراوە، لەو سەردانەدا، مامۆستا ئەکارا ئەلیشیا کیۆ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆان سەردانی قوتابخانەی سیدەکانی کوڕانی کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەر و دەستەی کارگێڕی و مامۆستایان و قوتابیانی پۆلی دوانزە کۆبووەوە، و لەنزیکەوە گوێبیستی کەمووکوڕی و پێشنیارەکانیان بوو .
دوای بە قەزا کردنی سیدەکان، کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەدە ڕەزامەندی لەسەر دراوە و چەند کەسێک بۆ ئەو پۆستە سیڤیان پێشکەش کردووە و لە هەوڵی بەدەست هێنانی ئەو پۆستەن، ئەمە لە کاتێکدایە، نهۆمی دووەمی باڵەخانەی ناوەندی وەرزش و لاوانی سیدەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە تەرخان کراوە.