كەمێك پێش ئێســـتا هونەرمەنـــدی شۆڕشگێڕ كاك تاهیری خەلیلی، خاوەنی سروودی ‘لە قەندیلی سەربەرزەوە’ لە شاری سلێمانی ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
هونەرمەنـــد تاهیری خەلیـــلی لە دایكبووی ساڵی ١٩٥٦ی شاری بۆكانی ڕۆژهەڵاتی كوردســـتانە، ئەو بە خۆی و هونەرەكەیەوە هەر لە سەرەتای ژیانی لە خزمەتی گەلەكەیدا بوو و ساڵانێك وەك پێشمەرگە بە چەك و هونەرەكەیەوە خزمەتی كرد.
ڕۆحی شاد بێت، سەبووری بۆ بنەماڵە و دۆست و هاوڕێ و لایەنگرانی دەنگە زوڵاڵەكەی..