رێبوار حەمەلاوشوانی:
دەمهەوێت بێژم کە ، دوای چەند ساڵ گەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە شێوەیەکی فەرمی لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 بۆ کەرکووک، هەنگاوێکی گرنگە لە رووی نەتەوەیی و نیشتمانیی و گەڕانەوەی ئومێد و متمانە بەخۆ بوون بۆ هاووڵاتیانی کەرکووک، چونکە لە ماوەی ڕابردوودا ئامادە نەبوونی پارتی وەکوو حزب بۆشاییەکی گەورەی دروست کردبوو، هەرچەندە خەڵکە خۆڕاگر و کوردپەوەرەکەی کە پەپرەوی ڕێبازی بارزانی هەرگیز پارتیبوونیان نەبەستووەتەوە بە بوونی بارەگە وشوێنکی دیاریکراو و یانیش ڕێکخستنە حزبییەکان، بەڵام بڕیاری خەمخۆرانە و بوێرانەی جەنابی سەرۆک بارزانی، هێندەی دیکە جەماوەر و لایەنگر و کەرکووکییەکانی پڕئومێد و دڵخۆشکرد.له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵی رابردوودا لایه‌نێك نه‌بووه به‌رگریی له‌مافی کەرکوووکییە ڕەسەنەکان بە هەموو پێکهاتییەکانییەوە بكات، بۆیە سته‌میی زۆر بەرامبەر خەڵکی ئەو شارە کوردستانییە پێکەوەژیان کراوە ، هەروەها بەزۆر لابردنی كورده‌كان له پۆسته ئیدارهییهكان، كورد له شاره‌كه بێبه‌ش كراوه، گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی وا ده‌كات دۆخه‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و شكۆ بۆ كوردی كه‌ركووك ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه‌رگرتنه‌وه‌ی باره‌گاكان ده‌بێته ئه‌وه‌ی كه پارتی له شاره‌كه چالاكی و رێكخستن و سیاسه‌تی خۆی ده‌ست پێ بكاته‌وه و گرنگی به كه‌ركووك بدات و پڕۆژه‌كانی بۆ شاره‌كه ئه‌نجام بدات و رێگری له‌و پاشاگه‌ردانی و سته‌مانه بكات، ئارامی و سه‌قامگیری بۆ شاره‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه و پاڵپشتێكی گه‌وره بێت بۆ كه‌ركووكییه‌كان كه چیتر هه‌ست به‌بێ كه‌سی نه‌كه‌ن.گەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان تەنها گەڕانەوەی حیزبێک نییە بەڵکو گەڕانەوەی کورد و پارێزەری کەرکووک و کەرکووکییە ڕەسەنەکان ، هەروەها جۆش و خرۆشی لەنێو خەڵكی كەركووك دروست كردووە بەڵكو دەبێتە هاندەر و پاڵپشتێك بۆ سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكانی دیكەش و بۆیە ئۆمێد دەكەن خەڵكی كەركووك زیاتر روو لە سندووقەكانی دەنگدان بكات. پارتی لەڕووی مێژوو و تەمەن و خەبات و دەنگ و ژمارەی كورسی زۆرترین و گەورەترین پێگەی هەیە و چونکە سەرۆک بارزانی ڕابەرایەتی دەكات بە دڵنیایی دەبێتە داكۆكیكار و پاڵپشت و دەنگی رەوایی هەموو چین و توێژەكانی شاری كەركووك . پارتی تەنیا بارەگاكانی لە كەركووك نەبووە ئەندام و لایە نگر و هەوادارانی لە كەركووك بووە بۆیە هەرگیز لە كەركووك دوور نەبووە، هەڵویستەكانی سەرۆك بارزانی وەك ڕابەری كورد و پارتی وەك حزب لەسەر ڕووداو و پێشهاتەكانی كەركووك ڕوون بووە و لەو پێناوەدا باجی زۆریشی داوە، بۆیە هەرگیز سازش لەسەر بچووكترین مافی خەڵكی كەركووك نەكراوە و نایکات.گەڕانەوەی پارتی بۆ كه‌ركووك پاڵپشتی گه‌وره‌یه بۆ کەرکووک و كه‌ركووكییه‌كان به تایبه‌ت کە چەند ساڵێکە لە لایەن شۆڤێنییەکانەوە كوردانی شاره‌كه، لە ژێر گوشاری گەورە دان ، بۆیە ،خه‌ڵكی شاره‌كه‌ش هه‌ستیان به نەبوونی پاڵپشتی ده‌كرد، هه‌ستیان ده‌كرد كه‌سێك نییه پارێزگاری‌یان لێ بكات و بیانپارێزێت له‌و دۆخه خراپه‌ی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا هاتووه و ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ده‌درێن، هه‌روه‌ها له‌ناویشیدا كوردانی شاره‌كه و جووتیاره كورده‌كان كه له‌و چه‌ند ساڵه هیچ نه‌ماوه‌ته‌وه به‌سه‌ریان نه‌هێنرێت،رووداوه‌كانی حه‌وت ساڵی رابردوو داگیرکردن و بوونی دەیان گروپی میلیشایی و دەسەڵاتی شۆڤێنی هه‌موو شتێكی پێچه‌وانه كرده‌وه و كورد ده‌سه‌ڵاتی نه‌ما له شاره‌كه، ئه‌مه وایكرد كورد له‌ناوچه‌كه بكه‌وێته رووبەڕووی پرۆسەکی تری بەعەرەبکردن و ستەمکاری زۆر له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سه‌پێندراوی شاره‌كه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كورد ده‌چه‌وسێندرایه‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كانی هه‌رێم له شاره‌كه بوون، به‌ڵام نه‌توانراوه ببنه پاڵپشتی بۆ كوردانی شاره‌كه و رێگری له كاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی شاره‌كه، پارتی ده‌توانێت ئه‌وە رابگرێت كه به‌رانبه‌ر به كورد و كه‌ركووكیش ده‌كرا، به‌تایبه‌ت ئه‌و دۆخه سه‌ربازییه‌ی له شاره‌كه هه‌یه.بۆیە، گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر داهاتووی كه‌ركووك و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شاره‌كه ده‌بێت، ئەو شۆڤینیانەی هەڵسان بە دروست كردنی ئەم رەوشە نالەبارە بەسەر شاری كەركووك، رۆژێك دێت باجی قورسی ئەو هەڵوێستە شۆڤینیانەیان بدەن، ئەوان لە هێزەكەی سەدام حوسێن بەهێزتر نین، كە بە خۆڕاگری میللەتی كورد، مانەوەی كوردستانی بوونیان راگرت، نەیانهێشت خەونی شۆڤینی و دڕندایەتی سەدام و حزبی بەعس بەدی بێت، چەندین شەهید و قوربانیان لە پێناو دڵبوونی كەركووكی كوردستانی بەخشرا.ئەو جۆش و خرۆشە نەتەوەییەی لە كەركووك بەدی دەكرێت، مایەی دڵخۆشیە و مایەی ترسێكی گەورەیشە بۆ دوژمن و داگیركەرانی كوردستان، ئەمڕۆ یا سبەی، ئاڵای پێكەوەژیانی نەتەوەیی و نیشتیمانی پێكهاتە جیاوازە رەسەنەكانی شارەكە لەوێدا دەشهكێتەوە.پێشبینی ده‌كرێت له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ژماره‌ی ده‌نگ و كورسییه‌كانی زیاتر بكات و پێگه‌ی به‌هێزی له شاره‌كه‌ی خۆی بنیات بنێت و له‌دوای ئه‌وه‌ش كار بۆ دروستكردن و بنیاتنانه‌وه‌ی شاره‌كه ده‌كات له رووی ئیداری و ئه‌منی و سه‌قامگیری