زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا:
زینۆبۆت یەکەم ڕۆبۆتی زیندووە لە جیهاندا کە لە یەکگرتنی بایۆلۆجی و زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.
ئەم ڕۆبۆتە لە خانەکانی چۆلەکەیەکی ئەفریقی دروستکراوە کە پێی دەوترێت Xenopus. وشەی Xenobot لە پێکەوەگرتنی پیتە سەرەتاییەکانی Xenopus و Robot دروست بووە. ئەم بەرهەمە نە ڕۆبۆتێکی تەقلیدییە و نە جۆرێکی ناسراوی زیندەوەرە، بەڵکو جۆرێکی نوێیە لە دەستکردی دروستکراوی مرۆڤ کە دەتوانرێت ناوی لێبنرێت “زیندەوەری زیندوو کە بەرنامە بۆ داڕێژراوە”.
ئەم ڕۆبۆتە لەلایەن ٢ زانای بایۆلۆجی لە زانکۆی ڤێرمۆند لە ئەمریکا دیزاین و دروستکراوە بە ناوەکانی سام کریگمان و جۆش بۆنگارد. لە ساڵی ٢٠١٧ بیرۆکەی نووسینی بەرنامەیەکی کۆمپیوتەریان هێنایە ئاراوە کە بتوانێت ڕۆبۆت دروست بکات بە ھاوشێوەکردنی خانە بچووکەکان.
ئەم ڕۆبۆتەیان بە تێکەڵکردنی پێستی چۆلەکە و خانەکانی دڵ دروست کردووە. بۆ دیزاینکردنی ڕۆبۆتەکە لە ھاوشێوەکردنی کۆمپیوتەریان بەکارھێناوە. خانەکانی پێست جەستەی ئەم ڕۆبۆتەیان پێکهێنا، خانەکانی دڵیش بە فراوانبوون و بچووکبوونەوە دەجوڵێن.