زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” هۆكاری كەمبوونەوەی كارەبای نیشتیمانی دەگەڕێتەوە بۆ نزمبوونەوەی پلەكانی گەرماو زیادبوونی خواستی هاووڵاتییان لەسەر بەكارهێنانی كارەبا، هەروەها كار كردن لە هەردوو وێزگەی (دانا غاز و خەبات) لە شاری هەولێر”.
ئەندازیار ئەردەوان ئیبڕاهیم، گووتیشی: ” بۆ زانیاری زیاتر لە ئێستادا كارەبای ئیدارەی سۆران لە هەولێرەوە دێت، داواش كراوە كارەبای زیاتر بۆ سنوورەكە دابین بكرێت و وەك ئیدارەیەكی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ بكرێت.