شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی مێشك و دەمار، دەڵێت” زۆرێك لە نەخۆشەكان پرسیاری ئەوەیان هەیە كە ڕۆیشتن بە پێ بۆ ئازاری پشت بەسوودە یاخود نا، لەم بابەتە تەندروستییەدا ئاماژە بەو پرسیارە دەكەین بۆ وڵامدانەوەكەی.
د. ئازاد حەسەن، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی مێشك و دەمار، دەڵێت” ڕۆیشتن بە پێ سوودی هەیە بۆ پشت ئێشە، بەڵام ئەمەش بەپێی جۆر و هۆكاری ئازارەكە بڕیار دەدرێت، بۆ نموونە پێویستە بزانرێت كەسەكە بۆ ماوەی چەند و بە چ شێوازێك دەتوانێت هاتووچۆ بكات.
ئەم پزیشكە دەشڵێت” گرنگە شێوازی ڕۆیشتنی ئەو كەسانەی پشت ئێشەیان هەیە تەندروست بێت و خۆیان دوور بخەنەوە لە هەوراز و نشێوەكان، یاخود شوێنە بەرز و نزمەكان، پێویستە بزانن كام لە ڕۆشتنەكە سوودی هەیە و كامیان زیانی زیاتر بە پشتییان دەگەیەنێت.