زاری كەمانجی-سۆران:
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران لەگەڵ وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری حکوومەتی هەرێم کۆبوەوەو تاوتوێی چەند پڕۆژەیەکی گرنگ كرا.
رۆژی پێنج شەممە ھەڵگورد شێخ نەجیب. سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سەردانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری کرد، لەلایەن ساسان عەونی پێشوازیکرا.
لە دانیشتنێکدا گفتوگۆکرا دەربارەی چەند بابەتێک:
- لەوانە بەدواداچوون و گفتگۆکردن بۆ بابەتی کارگەی ڕیسایکلین و خستنە بواری جێبەجێکردنی، کە پڕۆژەیەکی ستراتیژی گرنگە بۆ ئەم سنوورە لە ڕووی ژینگەیی و گرفتی پاشماوەکان و سود بینین بۆ دوبارە بەکارهێنانەوەی.
- وە هەنگاونان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەوییە سندوقیەکان.
- ئەنجامدانی پرۆژەی ستراتیژی گەشتیاری و گفتگۆکردن لەسەر ماستەر پلانی گەشتیاری چونکە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گونجاوترین شوێنە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی گەشتیاری بەهۆی هەڵکەوتە شوێنە جوان و دڵ رفێنەکانی، وە گرنگی دان بەم کەرتە دەبێتە هۆی بوژاندنەوەی کەرتی ئابوری و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ناوچەکە.
-کارکردن لەسەر خێراکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی شارەوانی. - هەروەها چەندین بابەتی گرنگ تایبەت بە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران باسی لێوەکرا.
راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
29ی ئەیلولی 2022