” هیچ مووچەیەكی فەرمانبەرانی هەرێم نافەتێت”
لە ئەمڕۆ رێكارەكانی ناردنی (700) ملیارد دینار بۆ سەر هەژماری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكات و پێبینی دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوو پارەكە بگات.
لە بارەی سێ مووچەكانی مانگی10، 11، 12ی ئەمساڵ نەهرۆ مەحموود پەرلەمانتاری عێراقی لە فراكسیۆنی پارتی بە زاری كرمانجی گووت ” هیچ مووچەیەكی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نافەوتێت، لەبەر ئەوەی ناردنی ئەم بڕە پارەیە لە دەستەڵاتی شیاع سودانی سەرۆكی حكومەتە، تەنها پێویستی بە كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی وەزیران هەیە، بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدەن و تا یەكلایی بوونەوە و هەموار كردنی ماددە یاساییەكانی تایبەت بە بودجە لە پەرلەمانی عێراق مانگانە ناردنی 700 ملیارد دینارەكە بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت”.