عەلی عەقید محەمەد
دوای ئەوەی ڕژێمی پاشایەتی لە عێڕاق بەتەواوی لاواز بوو، چیتر توانای وەڵامدانەوەی خواستی کۆمەڵانی خەڵکی نەمابوو، هەروەها لەسەر ئاستی دەرەکیش چیتر بنەماڵەی پاشایەتی توانای درێژەدانی حوکمڕانی نەمابوو لە بەرامبەر گۆڕانکاری و پێشهاتە ناوچەیی و نێو دەوڵەتیەکان. عێراق بە بارودۆخێکی سەخت گوزەری دەکرد، هەموو ئاماژەکان بەلای شۆڕشێکی ڕیشەیی دەڕۆیشتن، ئەم دۆخەشبوو دواجار شۆڕشی چواردەی تەمموزی لێکەوتەوە لە ساڵی ۱۹۵۸. ئەستەمە بتوانین بەدیاری کراوی بڵێین لەبەر ئەم هۆکارە شۆڕشی چواردەی تەمموز هەڵگیرسا، چونکە هۆکار گەلێک دەست لە دەست ئەم شۆڕشەیان خوڵقاند، کە دواجار بەشێوەیەکی خێرا بەشێکی گرینگ لە خواستی شۆڕشگێڕان هاتەدی.
دەستکەوتەکانی شۆڕشی ١٤تەموزی ۱۹۵٨:
دوای سیستەمی پاشایەتی سیستەمی کۆماری شوێنی گرتەوە و گرینگی دان بەوانەی کە ڕۆلیان هەبوە لەو شۆڕشە وەکو عبدوالڕحمان عارف و عبدولکەریم قاسم کە بە داینەمۆی شۆڕش دادەنرێت وە لە دوای شۆڕشیش ستایشی ئەم کەسانە کرا بۆ ئەم کارەیان، کوردەکانیش بەشداری ئەم شۆرشەیان کردەوە، چونکە پشێوی سیاسی هەبوو بەهۆی جموجۆلی شۆڕشەکانی بارزان وە ڕاپەرینەکانی دیکەی کورد ڕۆلی هەبوو لەو ناڕەزایەتیانەی دژی حکومەتی عێراق ئەنجامدراون، بۆیە کوردیش بەشداری لە شۆرشی ١٤ تەمووزدا کرد، ئەفسەران و سەربازانی کورد بەشداریان کردوە لەسوپای عێراق بەشداری شۆڕشەکەیان کردەوە وە چەندین کەسایەتی کورد بەشدار بوونە لەو شۆڕشە و ڕۆڵیان هەبووە لەسەرخستنی، ئەمەش وایکرد سیستەمی نوێ هەموو سیستەمەکۆنەکان، هەڵبوەشێنێتەوە جۆرێک لە دیموکراسی پەیڕەو بکات و داواکاری گەڵ جێبەجێ بکات چونکە سیستەمی پادشایەتی عێراق ڕێگری دەکرد لەبوونی نەتەوەیەکی تر لە عێراق بۆیە دوای سەرکەوتنی شۆڕش، سیستەمی نوێ هەوڵیدا هەموو چین و توێژەکان لەخۆی ڕازی بکات وە ئەنجوومەنێکی دروست کرد کە لەسێ لایەن پێکهاتبوو کە ئەوانیش نوێنەری کورد و سونەو شیعە بوون، بارودۆخی عێراق لەو سەردەمەدا ناسەقامگیر بوو لەهەموو ڕووێکەوە، دوای شۆڕش چەند بڕیارێکی دران لەوانە؛ ئازادکردنی بەندکراوەکان و گەڕانەوەی دوورخراوەکان، دواتر دەرکردنی یاسای چاکسازی کشتوکاڵی بوو چونکە هەندێک ئاغاکان لەسەردەمی پادشایەتی دا باڵا دەست بوون لەسەر زەوی و زارەکان ئەم یاسایە دەرچوو کە زەوەیەکان دران بە جوتیارەکان بۆ کشتوکاڵکردن و داهاتی زەویەکانیش بۆ خۆیان. لەدوای ئەمەش دەرچونی عێراق لە پەیمانامەی بەغدا کە لەسەردەمی پادشایەتی عێراق جێبەجێکرابوو، دواتر پێکهێنانی ئەنجومەنی سەروەری لە کورد و عەرەب و شیعە و سوننە.
هەڵوێستی وڵاتانی دەرەوە بەرامبەر بەم شۆرشە( بەریتانیا و ئەمریکا و سۆفیەت و ئێران و تورکیا و میسر و ئوردن):
۱. هەردوو وڵاتی تورکیا و ئێران دژی ئەم شۆرشە بوون بۆیە حەز و کاردانەوەیان هەبوو وە پاڵپشتی سیستەمی پادشایەتیان دەکرد وە دەگوترێت ئێران و تورکیا هێزیان ئامادەکرد بۆ هێرشکردنە سەر ئەفسەرانی ئازادیخواز ئەم وڵاتانە دەترسان لەوەی کە پەیوەندیان نەمێنێ سەرەتا دژی بوون، بەڵام دواتر بەرەبەرە باشتر دەبوو پەیوەندیان ئەم وڵاتانە دەترسان لەبەر ئەوەی هەرسێ وڵات عێراق و ئێران و تورکیا ، بەشداربوون لە پەیماننامەی بەغدا ترسیان لە هەڵوەشاندنەوەی ئەم پەیممانامە هەبوو.
۲. ئوردنیش دژایەتی شۆڕشی دەکرد لەبەر ئەوەی بنەماڵەی پادشایەتی هەردووک وڵات (عێراق و ئوردن)، ئامۆزابوون.
۳.میسر ڵەگەل عێراقدا هاو هەڵوێست بوون لەمیسریش لە ۱۹۵۲شۆڕش کراو پادشایەتی ڕوخا و کۆماری ڕاگەیەندرا عێراقیش بەم شۆڕشەی میسر کاریگەر بوو.
٤.ئەمریکا و بەریتانیا بەشێوەیەکی گشتی دژی شۆڕش بوون لەبەر ئەوەی ئەفسەرانی ئازادیخواز لەژێر هەژموونی یەکێتی سۆڤیەت بوون سەرەتا ناڕەزای بوون، بەڵام دواتر کە زانیان شتەکە بۆتە ڕاستی بۆیە هاتن و بوونە پاڵپشتی شۆڕشەکە.
۵.یەکێتی سۆڤیەت پاڵپشتیەکی باشی شۆڕشگێرانی کرد کە شۆڕش ئەنجام بدەن.
دەسەڵاتەکانی کۆمار بە زۆری درابوو بە سەرۆک وەزیران لەوکاتەدا لەبەر ئەوەی کە هەڵبژاردن نەکرا ، وە بەهۆی خراپی بارودۆخ لە ناوەخۆیی عێراق،ئەوگرژی و ئالۆزیەی کە هەبوو وایکرد هەڵبژاردن دوابخرێ،عبدالکریم قاسم بوو بە سەرۆک وەزیران دوای ئەوەی کە پەیوەندیەکان ئاسای بوونەوە لەنێوان کورد و عەرەب کە ئەوەش بۆ کورد شتێکی باش بوو، کودەتا چییەکان ئامادەبوون کە هەمووشت بەکورد بدەن لە پێناو سەقامگیری وە کوردیش هاوکاری خەڵکی عێراقی دەکرد وە کورد هاوکاربوو لەدامرکاندنەوەی هەموو ئەو جوڵانەوەی کە هەبوون لەدژی حکومەتی عێراق وە لەوکاتەدا چەندین جوڵانەوە سەریان هەڵدا لە دژی حکومەتی عێراق لە دیارترین ئەو جوڵانەوەش :
جوڵانەوەی شەوافی لەموسل لەدژی عەبدولکەریم قاسم سەری هەڵدا لەبەر ئەوەی موسڵ ناوچەیەکی گرینگ بوو لەوکاتەدا، پەیوەندی نێوان عەبدولکەریم قاسم لەگەڵ عەبدولوەهاب شەواف تێکدەچێت لەبەر ئەوەی شەواف نفوسی زیاتر هەبوو لە پۆستەکانی بەڵام دواتر پۆستی بچوکتری پێ بەخشرا، بۆیە شەواف هەلسا بەدانانی بەرنامە لەگەڵ ئەو گروپە ناڕەزایەنەی کە هەبوون لە موسل، بۆیە ئەمانە هەوڵیاندا کە کۆتای بەدەسەڵاتی قاسم بهێنن لەساڵی ۱۹۵۹جوڵانەوەیەکیان دەستی پێکرد لەدژی قاسم و لەڕادیۆ و شارەکانیان خوێندەوە، بۆیە ئەم جوڵانەوەیە لە موسل بڵاو بوویەوە بەڵام قاسم داوای لەکورد کرد بەتایبەت مەلا مستەفا کە هاوکاربن لە دامرکاندنەوەی ئەم جولانەوەیە وە دواتر لەماوەی ٢٤ سەعات ئەم جوڵانەوەیان کۆتای پێهات و عەبدولوەهاب شەواف و دارو دەستەکەی دەستگیرکران و جوڵانەوەکەی شەواف لەلایەن سوریاوە پاڵپشتی دەکرا.
