د. ئازا – زاری کرمانجی:
خولی ڕاهێنەرایەتی C ئاسیاوی لە شاری هەولێر بە کۆتا هات، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی – لقی هەولێر سەرپەرشتی دەکرد، تییادا ٢٤ ڕاهێنەر بەشداربوون و بڕوانامەی بەشداریکردنیان پێدرا.
جێگەی ئاماژە پێدانە لە ئیدارەی سۆران هەردوو ڕاهێنەر (بارزان ئەیوب و بەختیار عومەر) بەشدار بوون لەم خولە، توانییان بەسەرکەوتوویی ئەم خولە تەواو بکەن و بڕوانامە بەدەست بهێنن.