د. ئازا – زاری كرمانجی:
نافع دێڵزی، یاریزانی دێرینی تۆپی بالە لە ڕێگەی زاری كرمانجی: داوا دەكات لایەنی پەیوەندیدار بە ڕژدی كار لەسەر بەرەو پێشچوونی یاری تۆپی بالە بكات، بە پێویستی دەزانێت كە گرینگی زیاتر بە یاریزانانی ئەم یارییە بدرێت، هەروەها باسی لەوە كرد كە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هیچ هۆڵێكی شیاو و گونجاو نییە ڕاهێنان و پاڵەوانیەتی و خولی وەرزشی بالە و یارییەكانی تری لێ ئەنجام بدرێت، بەڵكو ئەوەی كە هەیە هۆڵی یانەی وەرزشی سۆرانە، بەڵام كەم و كورتی زۆری تێدایە جگە لەمەش لە وەرزی زستان بنمیچی هۆڵەكە ئاو دەدات و تارتانی هۆڵ پڕ دەبێت لە ئاو.
دێڵزی، گوتیشی: لە قەزا و ناوچە جیا جیاكانی ئیدارەی سۆران یاریزانی بە توانامان هەیە لە یاری تۆپی بالە، دەكرێت لە داهاتوو لە ژێر چەتری یانە وەرزشییەكان سوودیان لێ ببینن و دەتوانن بەشداری لە خول و پاڵەوانیەتیەكانی یاری تۆپی بالە بكەن لە سەر ئاستی كوردستان.