شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی منداڵان، باسی پێكهاتە و سوودەكانی خواردنی شیری دایك دەكات بۆ كۆرپە.
د. محەمەد حەسەن، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” ئەو ماددە سەرەكییانەی لەناو شیری دایك هەن سوودێكی تایبەتمەندییان هەیە كە پڕۆتین، ڕێژەی 1-105% جۆری پڕۆتینەكە بەوە جیا دەكرێتەوە ئاسان هەرس دەكرێت و گونجاوترە بۆ كۆرپەكە، لە دووبەش پێك دێت كە كاساین و لاكتو ئەلبومین، هەروەها ڕێژەی 3.5% چەوری پێك دەهێنێت و لە بەشی بچووك پێكدێت و تاكە ماددەیە كە لە شیری دایك دا گۆڕانی بەسەردا دێت بەپێی خۆراكی دایكەكە و كاتی شیر پێدانەكە، بە ڕێژەی 5.6-7% شەكری لاكتۆزی تێدایە، كە هەمان جۆری شیری مانگایە، بەڵام بڕەكەی زیاترە و جۆرێكی دەگمەنە كە لە شیری دیكەدا نییە و ئەمەش بەرگریەكی باش دەداتە ڕیخۆڵەكان.
ئەم پزیشكە، زیاتر گووتیشی”خوێ و كانزاكان، ڕێژەی تەواو لە كالیسیۆم، پۆتاسیۆم، فۆسفات، كلۆر، سۆدیۆم و…هتد تێدایە، هەرچی ئاسن و مسە لە مانگەكانی سەرەتایی تەمەن تا چوار مانگ بەشی دەكات و دواتر دەبێ پێی بدرێت، هەروەها ئەگەر خۆراكی دایكەكە باش بێت و گرفتی نەبێت، ڕێژەی تەواوی ڤیتامین A , B تێدایە، بەڵام ڤیتامین D, C كەمە لەبەر ئەوەی دەبێ بدرێتە منداڵان، هەروەها جگە لەوانەی كە ئاماژەمان پێكردن، شیری دایك ڕێژەیەكی زۆری ئاویش پێكدەهێنێت كە 87-87.5% كە هەمان بڕی شیری مانگا و شیرەكانی ترە.