شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی گیادەرمان، دەڵێت” لەم بابەتە تەندروستییەدا باسی سوودەكانی دارچین، شیر و هەنگوین دەكەین، كە تێكەڵەیەكی زۆر بەسوودە و تایبەت لەم وەرزەدا كە سەرمایە و خەڵك ئارەزووی خواردنەوەی شیر زیاتر دەكەن، دەتوانن دارچین و هەنگوینیش لەگەڵ تێكەڵ بكەن.
د. بەدر سورچی، پرۆفیسۆری یاریدەدەر و پزیشكی پسپۆڕی گیادەرمان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” شیر، دارچین و هەنگوین سوودی تایبەتمەندییان هەیە بۆ جەستە، هەروەها خواردنەوەی شیری دارچینی خواردنەوەیەك كە هەڵگری چەندین سوودی نایابە بۆ تەندروستی و جوانی، لەوانەش:
-باشكردنی تەندروستی كۆئەندامی سووڕی خوێن و كەمكردنەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵی خراپ لە جەستەدا بەتایبەت لەكاتی بەكارهێنانی هەنگوین بۆ شیرینكردنی خواردنەوەی دارچینی لەگەڵ شیردا.
-شیر و دارچین ڕێژەیەكی زۆر كالیسیۆمیان تێدایە، بۆیە خواردنەوەی ڕۆژانە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ دابینكردنی بڕێكی باش كالیسیۆم و ئێسك بەهێز دەكات.
- دابەزاندنی كێشی زیادە.
-خۆپاراستن لە نەخۆشی پاركینسۆن.
-خواردنەوەی پێش خەوتن لە شەواندا ڕەنگە یارمەتیدەرێكی زۆر بێت لە هاندانی جەستە بۆ ئارامبوونەوە و چارەسەركردنی كەمخەوی.
-بەرگری لەش بەهێز دەكات، چارەسەرە بۆ هەڵامەت، نەهێشتنی تا، قورگ ئێشە و نەهێشتنی نیشانەكانی هەستیاری.
-كەمكردنەوەی ئاستی شەكر لە خوێندا. - خۆپاراستن لە شێرپەنجە.
ئەم پزیشكە باسی چۆنیەتی ئامادەكردنیشی كرد و گووتی” كەوچكێك چا دارچینی هاڕاوە و یەك كەوچك هەنگوین بخەرە ناو كوپێك شیری گەرم بە باشی تێكەڵ بكە تا پێكهاتەكانی یەكدەگرن و دواتر بخۆرەوە.