مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دوای چەندین جار گفتوگۆكردن لەسەر ڕاگرتنی هێرشی گرووپە چەكدارییەكانی عێراق بۆ سەر بنكە و بارەگا سەربازییەكانی لە عێراق و سووریا، ئەمەریكا دەڵێ وازمان لە گفتوگۆی سیاسی هێناوە و لەمەودا هێرشەكان بە هێرش وەڵام دەدەینەوە. .
ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط) پشتی بە چەند سەرچاوەیەكی دیپلۆماتكارێكی ئەمریكی و عێراقی بەستووە و لە ژمارەی ئەمڕۆی خۆیدا بڵاویكردەوە “لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابوردوو گۆڕانكاری لە مامەڵەی هێزە ئەمریكییەكان بەرامبەر بە هێرشی گرووپە چەكدارییەكانی عێراق بەدی كرا، ئەویش دوای ئەوەی زیاتر لە جارێك بەرپەرچی هێرشەكانی دایەوە و لە نزیك بنكەی سەربازی “عین الاسد”یش بە چەكی سووك ڕووبەڕوویان بویەوە.”
دیپلۆماتكارێكی ئەمریكی بێ ئەوەی ناوی ئاشكرا بكرێت ڕاگەیاند “ئەمەریكا وازی لە گفتوگۆ سیاسییەكان هێناوە و لە ئێستادا هێزە ئەمریكییەكان بە خێرایی و ڕاستەوخۆ بەرپەرچی هێرشی گرووپە چەكدارییەكان دەدەنەوە.”