به‌ختیار سه‌باح-زاری كرمانجی:
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: “من و تیمه‌كه‌م به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر خه‌ت بووین بۆ ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ست و ئاڵوگۆڕی دیله‌كان به باشترین شێوه به‌ڕێوه‌بچێت”.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: “له‌گه‌ڵ ئه‌میری قه‌ته‌ر و سه‌رۆكی میسر و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل له‌سه‌ر خه‌تبووین تاوه‌كو بتوانین ئاگربه‌ست و ئاڵوگۆڕی دیله‌كان به باشترین شێوه به‌ڕێوه‌بچێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی باشه، له ئێسته‌دا كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و ئیسڕائیلیه‌كان بتوانن وه‌ك دوو دراوسێ به ئارامی به‌یه‌كه‌وه بژین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا حه‌ماس جێگه‌ی متمانه نییه.

































































