” گوژمەی پڕۆژەكە زیاتر لە 200 ملیۆن دینارە “
مستەفا دۆلەمەری – سۆران:
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی قیڕتاوكردنی بەشێكی رێگەی گەلی عەلی بەگ جێبەجێ دەكرێت و بەشی زۆری كارەكانی تەواو كراوە و لەم دوو ڕۆژە تەواو دەكرێت.
رەجەب زوبێر حارس، قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” پڕۆژەی قیڕتاوكردنی بەشێكی ڕێگای سەرەكی گەلی عەلی بەگ ( سۆران – خەلیفان ) بە درێژای ( 2،2) كم بە شێوەی ڕاستەوخۆ و لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی چاككردن و پاراستنی ڕێگەوبانی سۆران جێبەجێ دەكرێت بە گوژمەی 200 ملیۆن، و لە قۆناغی یەكەمدا 1400مەتر قیڕتاو كرا”.
ئاماژەی بەوەشدا: ” لە ئێستادا دەستكراوە بە قۆناغی دووەمی قیڕتاوكردنەكە و بەشێكی زۆری كارەكانیشی تەواوكراوە، ئەگەر هیچ كێشەیەك نەبن سبەی یەكشەممە پڕۆژەكە تەواو دەبێت.