شەهلا رەشید- سۆران:
توێژینەوەیەك ئاشكرای كردووە، یەكێك لە هۆكارەكانی گەورەبوونی ورگ كەمخەوییە، پێویستە لایەنی كەم هەموو كەسێك شەوانە 8 كاتژمێر بخەوێت، ئەگەر كەمتر بخەوێت نزیكەی 12 گرام چەوری لە ورگ زیاد دەبێت.
ماڵپەڕی “ئێكسپرێس” لە بڵاوكراوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە” كەمخەوی دەبێتە هۆی هەستكردن بە برسێتی و زۆرخۆری، بەوەش چەوری زیاتر لە ژێر پێستی ورگدا كۆدەبێتەوە.
ئەم ماڵپەڕە ئاشكراشی كرد” ئەوانەی كەم دەخەون هۆرمۆنی لبتین لە لەشیاندا كەم دەبێتەوە، ئەمەش لەم حاڵەتەدا وا دەكات جەستە هەست بەتێری بكات، بەڵام هەر لەگەڵ ئەوەشدا هۆرمۆنێكی دیكە بەناوی گریلین زیاد دەكات، كە ئەم هۆڕمۆنەش بە پێچەوانەوە وا دەكات لەش هەست بە برسێتی بكات، بەمەش كەسەكە ئارەزووی خواردنی زیاتر دەكات و دەبێتە هۆی گەورەبوونی ورگی.

































































