زاری كرمانجی-سۆران:
لە لایەن لیژنەی ئابووری قائیمقامیەتی ناوەندی قەزای سۆران، دەست بەسەر برێك كاڵاو خۆراكی ماوەبەسەرچوو داگیراو چەند رێنمایەكیش بە فرۆشیاران درا.
سانع ستار، بەرپرسی لیژنەی ئابووری سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لە بەردەوامی كارو چالاكییەكانی لیژنەكەمان، لە ژێر چاودێری قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران، وەك تیمی لیژنەی ئابووری سۆران لەچەند فرۆشگایەك دەستمان بەسەر برێك خۆراك و كاڵای ماوەبەسەرچوو داگرت”.
گووتیشی: ” هەروەها چەند رێنمایەك بە فرۆشیاران دران، ئەم فرۆشگایانەش كە سەرپێچیان كرد بوو، پسولەی ئاگاداركردنەوەیان پێدرا، بۆ ئەوەی سەردانی لیژنەی ئابووری سۆران بكەن بۆ پێبژاردن و لێپێچینەوەی یاسایی”.