مستەفا دۆلەمەری – بارزان:
لە سنووری شارۆچکەی بلێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر، چەندین ڕێگەوبان لە ماوەیەکی نزیکدا قیرتاو دەکرێن.
سەرۆکی شارەوانی بلێ، بە زاری کرمانجی راگەیاند: بەشێک لە ڕێگەوبانەکانی شارۆچکەی بلێ لە سنووری ناحیەی بارزان، باش نەبوون، تەنانەت تێکەڵەڕێژ نەکرابوون بە پاڵپشتی مەلا مستەفا بارزانی و قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، ئەم هەفتەیە ئەو شەقامانە قیرتاو دەکرێن گوژمەكەش 100 ملیۆن دینارە.
نادر محەممەد، سەرۆکی شارەوانی بلێ، گوتیشی: چەندین کۆڵان لە شارۆچکەی بلێ هەن لە ماوەیەکی نزیکدا کۆنکریت دەکرێن گوژمەكەش 120 ملیۆن دینارە.


































































