شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی خۆراك، باسی تایبەتمەدییەكانی پەتاتەی كوڵاو دەكات و دەڵێت ” پەتاتە خۆراكێكی بەسوودە كە جۆرەها خواردنی لێ دروست دەكرێت، بەڵام بەسوودترینیان پەتاتەی كوڵاوە، كە خانەكانی لەش چالاك دەكات، ڕێگری لە نەرمبوونی ئێسك دەكات و چەندین سوودی دیكەش هەیە.
د. كامەران ڕەسوڵ، پزیشكی پسپۆڕی خۆراك، دەڵێت” خواردنی پەتاتەی كوڵاو چەند تایبەتمەندیەكی بەسوودی هەیە، لەوانە:
-كەمكردنەوەی كوون بوونی دڕكە مووخ لە كۆرپە.
-ڕاگرتنی شەكری ناو خوێن.
-ڕێگری كردن لە نەرمبوونی ئێسك.
-بنیاتنان و بەهێزكردنی ماسوولكە.
-بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری.
-پاراستنی تەندروستی دڵ، دەمار و ماسوولكە.


































































