زاری كرمانجی-سۆران:
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆ یادی 25ـی نۆڤێمبەر كە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانە، پەیامێكی بڵاو كردەوە.
ئه‌مڕۆ 25ی نۆڤه‌مبه‌ر له ڕۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تاندا، هه‌موو پشتگیرییه‌ك بۆ كه‌مپه‌ینی 16 ڕۆژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه. لێبڕاوانه به‌رامبه‌ر به هه‌ر جۆره توندوتیژییه‌ك دژی كچان و ژنان و هه‌راسانكردنیان له هه‌ر كوێ و به هه‌ر پاساوێك بێت، ده‌وه‌ستینه‌وه.
له‌م ڕۆژه‌دا یادی هه‌موو ئەو ئافرەتانە دەکەینەوە کە سته‌میان لێكرا و لەبەر ڕەگەز و جیاوازییان، ژیانیان لێ سەندرایەوە. هیچ شتێک دادی ئازاری گەورەی خێزان و دایکوباوکانی ئه‌و قوربانییانه نادات. تاكه دڵنه‌وایی بۆ ئه‌وان ته‌نیا ئه‌وه‌یه هه‌موومان پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دادوه‌ری بۆ قوربانییان جێبه‌جێ بكرێت. هه‌روه‌ها به پێزانینه‌وه له ڕۆڵی خانمانی چالاكوان و مامۆستایانی ئایینی و هه‌موو ئه‌وانه ده‌ڕوانین كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، بۆ باشتركردنی دۆخی ئافره‌تان كار ده‌كه‌ن.
له‌م یاده‌دا پابه‌ندیمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه به ئیراده‌یه‌كی پته‌و و به جددی به‌ره‌نگاری هه‌موو توندوتیژی و پێشێلكاری و ده‌ستدرێژییه‌ك به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان و مافه‌كانیان ده‌بینه‌وه. له هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و نێوده‌وڵه‌تیش به‌رده‌وام ده‌بین. هه‌رگیز له كار و هه‌وڵدان بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد و دادپه‌روه‌ر و یه‌كسان كۆڵ ناده‌ین.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2023/11/25