زاری كرمانجی-سمیلان:
لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستكراوە بە ئەنجامدانی راكێشانی ئاوی كشتووكاڵی بۆ دوو گوندی سەربە ناحیەی سمیلان.
شاخەوان حسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان سەربە قەزای چۆمان، بە زاری كرمانجی گوت: ” دەستمان كردووە بە ئەنجامدانی پڕۆژەی ڕاكێشانی ئاوی كشتوكاڵی بۆ گوندی ماوان، هەروەها ڕاكێشانی ئاوی كشتوكاڵی بۆ گوندی هەوێزەبۆر، لە سنووری ناحییەكەمان”.
بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان، گووتیشی: ” بە گوژمەی ١٨ ملیون دینار لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێت.