زاری كرمانجی-چۆمان
حسێن عومەر، بهرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند ” وەك تیمێك لە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری و كەلەپوری سۆران، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان، هەڵمەتێكمان دەست پێكردووە بە پێشكەش كردنی سمینار لەناوەندەكانی خوێندن و شوێنەكانی دیكە لە سنووری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان، لە ژێر ناونیشانی (هۆشیاری شوێنەواری و مێژوویی)”.
گووتیشی: ” مەبەست لەم سمینارانە ئاشناكردنی قوتابیانە بە زانستی ( شوێنەوار و هۆشیاری شوێنەواری ) بە شێوەیەكی گشتی و تا لەو رێگایەوە بتوانین هۆشیاری شوینەواری بگەیەنین بۆ گشت ماڵەكان و كۆمەڵگە بە گشتی”.
ئاشكراشی دەكات: ” ساڵی پێشوتر سەردانی بەشێكی زۆری قوتابخانەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆرانمان كرد بە پێشكەش كردنی سمینار، لە بەرنامەشمان دایە لە داهاتوودا سەردانی قوتابخانەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز و خەلیفان بكەین .