جووتیارێك: كه‌س ناتوانێت به‌راز بكوژێت، بۆیه وا زۆر بووه
ئا: به‌ختیار سه‌باح- زاری كرمانجی:
ئه‌مساڵ له گونده‌كانی دۆڵی ئاكۆیان، هه‌بوونی به‌رازی زۆر، زیانێكی زۆری به ره‌زو باخی جووتیاران گه‌یاندووه. “كوشتنی به‌راز قه‌ده‌غه كراوه، بۆیه وا زۆر بووه”. جووتیارێك وا ده‌ڵێت.
ئیسماعیل نه‌جیم، جووتیارێكی خه‌ڵكی گوندی فه‌قیانی سه‌ر به قه‌زای رواندزه له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ” ئه‌مساڵ به‌راز ئه‌وه‌نده زۆر بووه، زیانێكی یه‌كجار زۆری به جووتیاران گه‌یاند، هه‌رچی به‌رهه‌می جووتیارانه له به‌ربوومی كشتوكاڵی، به تایبه‌ت به‌رهه‌می ترێ له‌ناوی بردووه، هه‌تا ده‌هاتنه ناو گوند‌و ئاوایی و باخچه‌كانیش”. گووتیشی ” مه‌ترسیان بۆ جووتیارانیش هه‌بوو”.
ئه‌و جووتیاره له‌باره‌ی زۆربوونی به‌راز ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هۆكاری زۆربوونی به‌راز ئه‌وه‌یه، ئێسته كوشتنی قه‌ده‌غه‌كراوه، حكومه‌ت غرامه‌ی زۆری ئه‌و كه‌سانه ده‌كات، كه به‌راز ده‌كوژن، بۆیه كه‌س ناتوانێت بیانكوژێت، پێشتر ئه‌وه نه‌بوو.
لای خۆیه‌وه مسته‌فا حه‌مه‌د، جووتیارێكی گوندی گه‌ره‌وانی سه‌روو له قه‌زای رواند گووتی: “جگه له سه‌رمای به‌هار، كه زیانی به ره‌زوو باخه‌كان گه‌یاند، بوونی به‌رازی زۆر ئافاتێكی تر بوو بۆ جووتیاران له‌و ناوچه‌یه، كه زیانی به به‌رهه‌می ترێی ئه‌مساڵ گه‌یاند”.
ئه‌وه‌شی گووت، كوێستانی (قۆپی چاراوێ ئاسینگرا) له گوندی گه‌ره‌وانی سه‌روو، ره‌زی زۆری هاووڵاتییانی لێیه، ساڵانه به‌رهه‌مێكی زۆری ترێی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مساڵ من یه‌ك سندوق ترێم له ره‌زه‌كه‌ی خۆم نه‌كردووه، به‌راز زیانی به هه‌موو ره‌زه‌كان گه‌یاند بوو.
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان، سزای ڕاوكردنی نایاسایی دیاریكردووه، بە جۆرێك سزای ڕاوكردنی پڵنگ و ورچ و ئاسك و بزنی كێوی، 10 ملیۆن دینارە، سزای راوكردنی كەو، 5 ملیۆن دینار، بەرازی كێوی 500 هەزار دینار، ڕێوی 300 هەزار دینار و ڕاوكردنی سمۆرە 100 هەزار دینارە.