زاری كرمانجی – سۆران :
درەنگانی شەوی ڕابردوو، باڵەفڕەكانی توركیا چەند ناوچەیەكیی هەرێمی كوردستانی بۆردوومان كرد و بەرگری توركیا دەڵێ ژمارەیەك پێگەی پەكەكەمان بۆردوومان كردووە.
درەنگانی شەوی ڕابردوو، باڵەفڕەكانی توركیا ( بناری قەندیل و ناوچەی برادۆست و پشدەر ) یان لە هەرێمی كوردستان كوردستان بۆردوومان كرد و سەرلەبەیانی ئەمڕۆش وەزارەتی بەرگری توركیا لە ڕاگەیاندراوێكدا بەئامانجگرتنی 17 پێگەی پەكەكەی لە ناوچەكانی گارە و مەتینا و قەندیلی ڕاگەیاند.
چەند ساڵێكە، توركیا بە بیانووی هەبوونی چەكدارانی پەكەكە، ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بۆردوومان دەكات.
































































