بەختیار سەباح – زاری كرمانجی:
كەمێك لەمەوبەر، گروپێكی سەر بە مقاوەمەی ئیسلامی لە ئێراق، هێڕشی زەمینی كردە سەر بنكەیەكی ئەمریكا.
گروپی زافرینی سەر بە مقاوەمەی ئیسلامی لە ئێراق ڕایگەیاند” بە چەكی سوك و قورس، هێڕشی زەمینیان كردۆتە سەر بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباڕ”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە هێڕشەكەدا سەربازێكیان كوژراوە، لە بەرامبەردا ژمارەیەك سەربازی ئەمریكا كوژراون.
تا ئێستە ئەمریكا هیچ لێدوانێكی لەمبارەیەوە نەداوە.