مستەفا دۆلەمەری- مێرگەسۆر:
دوای چەندین ساڵ لە ڕاگیرانی لەسەر بڕیاری مەلا مستەفا بارزانی، دووبارە دەست بە تەواوكردنی نەخۆشخانەی 25 تەختی پیران كرا و لە داهاتوویەكی نزیكدا دەخرێتە خزمەت هاووڵاتییان.
هەژار جەوهەر، بەڕێوەبەری ناحیەی پیران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: وەكو بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی پیران پێشوازیمان كرد لە بەڕێوەبەری ئەندازە و تیمی ئەندازیاری هەولێر كە راسپێدراون بە مەبەستی تەواوكردنی نەخۆشخانەی 25 تەختی پیران كە 776 ملیۆن دینار بۆ تەواوكردنی نەخۆشخانەكە دابین كراوە.
بەڕێوەبەری ناحیەی پیران، گوتیشی: بەپێویستی دەزانم سوپاسی مەلا مستەفا بارزانی بكەم بۆ دووبارە بە گەرخستنەوەی ئەم پڕۆژەیە.