مستەفا دۆلەمەری- مێرگەسۆر:
پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر و پۆرتیڤڵ كۆلێژی ئەمریكی لە كالیفۆرنیا بوونەتە دەستەخوشكی یەكتر.
لە كۆبوونەوەیەكی ئۆنلایندا بە ئامادەبوونی د. نەجیب تۆما، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی پۆرتیڤل و د.تالب محەممەد شەریف عومەر، ڕاگری پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر و د.رەنج سیروان، بەرێوەبەری پەیوەندییەكانی ئەكادیمییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر دەستپێكی كاری هاوبەشی نێوان پۆرتیڤل كۆلێژی ئەمریكی لە كالیفۆرنیا و پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر چووە بواری جێبەجێ كردنەوە.
راگری پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی راگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا رێككەوتننامەی نێوان هەردوو لا كە پێكدێت لە پلان و بەرنامەی كاری هاوبەش بۆ ماوەی سێ ساڵ لە بوارە جیاوازەكانی زانستی و ئەكادیمی و كارگێری تاوتوێ كرا.
د. تاڵب محەممەد، راگری پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر، گوتیشی: ماوەی ساڵێك زیاترە پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر و پۆرتیڤڵ كۆلێژ كار بۆ ئەو پرۆژەیە دەكەن و یاداشتی لێكتێگەیشتنیان واژوو كرد.