به فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، زیاتر له 100 تووشبووی تالاسیمیا چاندنی مۆخیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ی تشرینی دووه‌م، به فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌زامه‌ندیی درا له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردن و چاندنی مۆخ بۆ 100 تووشبووی نه‌خۆشیی تالاسیمیا له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، ڕاسپێران به گرتنه‌به‌ری ڕێكاری پێویست به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كان له هه‌ردوو وڵاتی توركیا و ئوردن.