پێنج كەس بە نزیكەی 3 كیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستگر كران كە یەكێكیان داواكاری نێودەوڵەتییە
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سهر به دهزگای ئاسایشی ههرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە” لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەرەکان، لە سێ چالاکی سەرکەوتوودا و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانراوە پێنج تۆمەتبار دەستگیربکرێن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پێنج کەسە کاری کڕین و فرۆشتنیان بە ماددەی هۆشبەرەوە کردووە، یەکێکیان داواکراوی نێودەوڵەتییە، لە هەر سێ چالاکییەکەشدا بڕی دوو کیلۆ و ٦٠٠ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ دەستیبەسەردا گیراوە.
ڕاشیگەیاندووە” پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت”.