به‌ختیار سه‌باح- زاری كرمانجی:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند “دوێنێ له قه‌زای چۆمان دزێك و له رواندزیش تۆمه‌تبارێكی داواكراو ده‌ستگیر كران”.
عه‌قید شه‌ماڵ دێوالی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی سۆران بۆ زاری كرمانجی گووتی: ” له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی رواندز به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بنكه‌ی ئاسایشی بازگه‌كان، تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (ش.ف.ن) ده‌ستگیر كرا، كه سێ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بوو، ماوه‌یه‌كی زۆره خۆی حه‌شارداوه‌و ڕایكردووه، تۆمه‌تباره‌كه داواكراو بوو له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر/ یه‌ك”.
هه‌روه‌ها گووتیشی، تۆمه‌تباره‌كه به‌پێی ماده‌كانی (405 ) (432) له یاسای سزادانی ئێراقی و ماده (2 ) له یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی كردن، فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنی هه‌بوو، ئێسته به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕواندز ڕاگیراوه.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حاڵه‌تێكی دزیكردن له‌ناو بازاڕی چۆمان هه‌بوو، كه بڕێك پاره له دوكانێك دزرا بوو، دوای به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه ورد، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌شی ئاسایشی چۆمان، تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی چۆمان ده‌ستگیرا كرا.
زیاتر روونیكرده‌وه، شێوازی دزیكردنه، كردنه‌وه‌ی قوفلی دوكان بووه، به كلیلی كۆپیكراو، ناوبراو دانیشتووی قه‌زای چۆمانه‌و ددانی به تاوانه‌كه ناوه، ئێسته له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراوه.