پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند كه له پێدانی كاره‌بای نیشتمانی سته‌م له شاره‌كه‌ی كراوه و داواكاره وه‌زاره‌تی كاره‌با پێداچوونه‌وه به‌و بابه‌ته‌دا بكات و پێدانی كاره‌با به شاره‌كان دادپه‌روه‌رانه بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ی تشرینی دووه‌می 2023، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه “كاره‌بای نیشتمانی یه‌كێكه له‌و گرفتانه، كه ئێمه دوو وه‌رز كاره‌بامان باشه ئه‌ویش پایز و به‌هارانه”.
ئومێد خۆشناو وتی: “به‌داخه‌وه ئه‌مساڵ پایزهكهش كاره‌بای نێستمانی خراپ بووه، كاره‌بای نیشتمانی به جیاواز له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دیكه هه‌ولێر سته‌می لێكراوه”.
وتیشی: “به به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌و گفتوگۆیه‌مان كردووه، هه‌روه‌ها له رۆژانی رابردووش دۆخه‌كه زۆر خراپتر بووه، هه‌روه‌ها له وه‌رزی سه‌رمادا خواستی له‌سه‌ر كاره‌با زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین نادادپه‌روه‌ری هه‌یه، بۆیه زۆرجار دانیشتووانی هه‌ولێر پاره‌ی موه‌لیده‌كان زیاتر ده‌ده‌ن، چونكه كاره‌بای نیشتمانی له هه‌ولێر كه‌متره”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه “له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاره‌با و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان قسه‌مان كردووه، له‌و چه‌ند رۆژه‌ی رابردووش‌دا دۆخی كاره‌بای نیشتمانی له هه‌ولێر خراپتر بووه”.
پارێزگاری هه‌ولێر باسی له‌وه‌كرد كه “هیوادارین تێستی ساڵانه‌ی كاره‌بای نیشتمانی ببێته تێستی وه‌رزی، چونكه تێستی ساڵانه یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌یه كه بڕی كاره‌بای نیشتمانی دیاری ده‌كرێت، بۆیه‌ش هاووڵاتییان ئه‌و دوو سێ رۆژه زیاتر فشاره‌كانیان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای 1 و2ـی هه‌ولێر وكارهبای گشتی هه‌ولێر و چاككردنه‌وه‌ی كاره‌با بووه، چونكه پێیان وایه كاره‌بای ئه‌و یان گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان تێكچووه، كه‌چی به‌رهه‌مه‌كه‌مان كه‌متربووه”.
ئومێد خۆشناو راشیگه‌یاند كه “داواكارین له وه‌زاره‌تی كاره‌با پێداچوونه‌وه به‌و بابه‌ته بكات، به‌شێوه‌یه‌كی داپه‌روه‌رانه، ئه‌وه‌ی هه‌یه به دادپه‌روه‌ری دابه‌ش بكرێت، ئه‌گه‌ر له شارێك 12 تا 13 كاتژمێر كاره‌با هه‌بێت و له شارێكیش 2 تا 3 كاتژمێر هه‌بێت، به دڵنیاییه‌وه ئه‌ركی خه‌ڵك قورس‌تر ده‌كات و دادپه‌روه‌ری نییه”.