ئایا هیچ زانستێکی دیاریکراو هەیە کە لەیادمان کردبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی لافاو؟
نووسین : محەمەد میرزائاغا مەحموود
توێژەر لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی – زانکۆی سۆران.
ئەمە هیچ قسەی لەسەر نییە کە لەم ساڵانەی ڕابردووە لە هەرێمی کوردستان ساڵانە ڕووبەڕووی چەندین لافاو دەبێتەوە وە حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەندین ڕێگەرەی گرتیتە بەر بۆ کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیە هەنگاوەکانی حکوومەتیش لەم بوارە سەرکەوتووانبووە کاریگەرییەکانی لافاو بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زۆر کەم بوویەتەوە بەڵام لێرە بیرکردنەوەیەکە کۆمەڵێک خەڵک وا بیر دەکاتەوە کە لافاو تەنها لە سەنتەری شارەکان یاخود لە لێوان ڕووبار و چەمووەکان ڕوو دەدات بەڵام لە ڕووی زانستییەوە هیچ بەڵگەیەک نییە ئەمە بسەلمێنێت بەڵام ئەمە ناسەلمێنێتن کە لە داهاتوودا لەو شوێنانەی کە لافاویان تێدا ڕوونەداوە تاکو ئێستا وە لە داهاتووشدا ئەم ناوچانە لافاو ناکرێتەوە لێرەدا شتەکە ئاڵۆز دەبێت و چەندی پرسیار دروست دەبێت، باشە چۆن؟ چۆن دەکرێ لە ناوچە شاخاوییەنکاندا یان ئەو ناوچانەی کە ئەگەری لافاو تێدا ڕوو نەداتن تێدا ڕووبدات(سەنتەری شار)؟ بۆ نموونە من لە گوندێکیم لە بەرزایەکانی دەڤەری بارزان چۆن دەبێ لافاو لە ناوچانە ڕووبدات لە ڕووی شوێنی جوگرافیاوە ناوچەیەکی بەرزاییم وە هیچ چەموو ڕێرەوی لەبەر رۆشتنی ئاو لە دەوروو پشتی خانوویەکانماندا نییە یاخود لە ناوچەی شاردا تاکوو ئێستا هیچ ڕووداوێکی لافاو لە گەرەکەکەم ڕوو نەداوە وە هیچ ڕێڕەوێکی لەبەر ڕۆیشتنی ئاوی بارانی نزیک ماڵەکەمدا نییە، لێرەدا زانستێکی هەیە کە بە داخەوە لە ناوچەکەدا نەک تەنیا لە هەرێمی کوردستان بەڵکوو لە وڵاتانی دەوروبەریش پشتگوێمان خستووە زانستەکە بە ناوی زانستی هایدرۆگراف: بریتییه له‌و زانسته‌ی كه به شێوه‌یه‌كی گشتی له ئه‌و گۆرانكارییانه‌ی ده‌كۆلێته‌وه كه له ئاستی ئاوی سه‌ر زه‌وی و ژێرزه‌وی دروست ده‌بێت له ئه‌نجامی بارانی هەر دلۆپێک لە دلۆپەکانی باران و له كۆتایدا ئەم دلۆپانە یەکدەگرن و ده‌بێته هۆی دروست بوونی لافاو له ناو چهیهكی دیاریكراودا وه به هێكارییهكی گونجاو گوزارشت له‌و گۆرانكاریانه ده‌كات و ته‌واوی داتایه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاسانكاری بۆ تێگه‌یشتن لێی ده‌خاته روو. لێرەدا بە پێویستی دەزانم کە تیشک بخەمە سەر کۆمەڵێک هۆکار کە کار دەکەنە سەر دروستبوونی دیاردەی زانستی هایدیۆگراف گرنگترینیان هۆكاری فیزیۆلۆژیكی: كه خۆی له چه‌ند به‌شێك ده‌گرێته‌وه:
یەکەمیان تایبه‌تمه‌ندی حه‌وزی ئاوی له‌به‌ر رۆشتوو لە رووی شێوەوە (بازنەی یاخود لاکێشەی). دووەمیان تایبه‌تمه‌ندی جیۆلۆجی: كه دیراساتی خۆیی ده‌كات له سه‌ر جۆریی خاكه‌كه و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی زه‌وی ناسی و هه‌ردوو كرداری كه‌شكاری و راماڵین و لێژی رووی زه‌وی. سێ یەمیان گۆرانکاریەکانی ئاوهەوا چوارەم سیسته‌می نیشته‌جێبوون (جوگرافیای شارستانی)، لێرەدا نامانەوێت تیشک بخەینە سەر هۆکارەکانی دروستبوونی ڕووداو بەڵام پسیارێک بدەینەوە کە لای هەموومان دروست بووە ئەویش ئەوەیە بۆچی دیاردەی لافاو چەند ساڵێکە لە هەرێمی کوردستان دووبارە دەبێتەوە؟ ئه‌گه‌ر بێتوو سه‌یری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین به به‌راورد به ساڵانی پێشوو ژماره‌ی روودانی لافاو له هه‌رێم زیادی کردوە، به پێی ئه‌و داتایانه‌ی كه ده‌ستمان كه‌وتووه له ساڵی 2005 ته‌نها یه‌ك حاله‌ت لافاو تۆماركراوه به‌ڵام له ساڵانی 2012 روو له زیاد ببوون كردووه به شێوه‌یه‌ك كه له ساڵی 2018 -2019 زیاتر 12 حاله‌تی روودانی لافاو رووی داوه چه‌ند هۆكارێكی سه‌ره‌كی هه‌ن بۆ روودانی ئه‌م لافانه کە گرنگترینیان: پلەی گەرمی ئاوی دەریای ناوەراست بە جۆرێک کاریگەری راستەوخۆی لەسەر کەشی هەرێم و ناوچەکەی هەیە ، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای دەریای ناوەراست بە ١.٥ تا ٢ پلە لەم چەند ساڵی رابردوودا لە ماوەی سالانی ( 1982تا2012) ئەم بەرزبوونەوەیەی لە پلەکانی گەرمای تۆمار نەکردووە .لەگەڵ ئەم بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەریای ناوەڕاست دەبێتە بەهەڵم بوون زیاد دەبێت و ماوەکەشی کەم دەبێتەوە کە کاردەکاتە سەر دابارین لە ماوەیاکی کەم گۆرانی شێوه‌ی دابارینه وه‌كو بارانی نهمنهم بۆ بارانی به‌لێزمه، پێشتر لە ماوەی یەک هەفتە لەوانەیە ١٠٠ ملیم باران باریبێت کەچی ئێستا لە ماوەی یەک رۆژ دەبارێت هەروەها هۆکارێکی تری سەرەکی له به‌ر چاونه‌گرتنی پسپۆرانی جوگرافیناس له سه‌نته‌ری شار چونكه ته‌نها جوگرافیناسێك توخمه‌كانی ئاووهه‌وا به پوختی ده‌كۆلێته‌وه پێشبینی گۆرانكارییه‌كانی ئاو هه‌وا ده‌كات به‌تایبه‌تی له رووی رێژه‌ی باران بارینه‌وه و له به‌ر رۆشتنه‌كه‌ی یاخود جوگرافی ناس هه‌ڵده‌ستێت به دیاری كردنی شوێنی معهتهكان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاوی باران به گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شوێنه‌كه و به پرۆگرامی سه‌رده‌میانه GIS وه ئاراسته كردنی ئه‌و ئاوه‌ی كه تووشی له به‌ر رۆشتن ده‌بێت له هه‌موویی گرنگتر جوگرافی ناسێك ره‌چاوی ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ری معهتهكانی له رووی پیسبوون و گیرانی معهتهكان له خۆل و پاشماوه‌ی مرۆڤ نه‌ك كه‌سێكی ئه‌ندازیاری. بە داخەوە ئەو قسەیەی دەکەم بەڵام بە گوێرەی ئەو گۆڕانە کەش وهەواییانەی کە ڕوو دەدەن ناتوانرێت دیاردەی ڕوودانی ڵافا و بە شێوەیەکی تەواو بنبڕ بکرێت بەڵکو دەتوانرێت کاریگەرییە زیانبەخشەکان کەمتر بکرێتەوە.