زاری كرمانجی-سۆران:
بهپێی سهرچاوهیهك: “گفتوگۆکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی ئاگربەستی مرۆیی غەززە زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەچێتە بواری جێبەجێکردن”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23یتشرینی دووهمی2023، ماجد ئەنساری، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاند، “گفتوگۆی نێوان قەتەر و میسر سەبارەت بە جێبەجێکردنی وردەکاریی پلانی ئاگربەستی مرۆیی غەززە لە نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامن و بە شێوەیەکی ئەرێنی بەڕێوەدەچن”.
“لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا ئاگربەستی مرۆیی له غەززە دەچێتە بواری جێبەجێکردن”. بە گوتەی ئەنساری.
ههروهها ئاماژهی بهوه كردووه، هەوڵەکان لەگەڵ حەماس، ئیسرائیل، ئەمەریکا و میسر بەردەوامن بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی خێرای ئاگربەستەکە و دابینکردنی ئەوەی پێویست بێت بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونی لایەنەکان بە رێککەوتنەکە.
لە راگەیەندراوەکەی دوێنێ وهزارهتی دهرهوهی قهتهر هاتووه، رێککەوتنەکە لە قۆناغی یەکەمدا بریتییە لە ئازادکردنی 50 بارمتەی دەستبەسەرکراو لەلایەن حەماس و لە بەرامبەر ئازادکردنی ژمارەیەک ژن و منداڵی فەڵەستینی کە لە زیندانەکانی ئیسرائیل دەستبەسەرکراون.