زاری كرمانجی-مێرگەسۆر
دوای پاككردنەوەی پێنج كێڵگەی مین لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە قەزای مێرگەسۆر مەڕاسیمێك بۆ خستنەڕووی داتاو رووبەری ئەم شوێنانە خرایە ڕوو.
عەلی عەبدوڵڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مینی هەولێر، بە زاری كرمانجی گووت ” دوای ئەرك و ماندو بوونی كارمەندانی مین، پێنج كێلگەی مین بە ڕووبەری سێ سەد و حەڤدە هەزار و چوار سەد و شازدە مەتر دووجار زەوی مەترسیدار پاكراوەتەوە، لەو ڕووبەرەدا 763 مین و 54 پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی دۆزراندەتەوە لە نێو بردراون”.
گووتیشی: ” حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگای دەزگای مین و تیمەكانی مین پاكی لە هەرێمی كوردستان بەم توانا مرۆیی و تەكنیكیەی هەیەتی، جەخت لەسەر بەدیهێنانی ئامانجی كوردستانێكی پاك لە مین و تەقەمەنی دەكاتەوە و هەموو هەوڵێكمان لەو پێناوەدا دەبێت.