ئامادەكردنی- محەمەد هەسنانی
بەدرێژای مێژوو لە سەردەمی كۆنەوە تاكوو ئێستا كورد چەندین شۆڕشی بەرپاكردووە چەندەها میرنشین و سەركردە هەوڵیان داوە لە پێناو ئازادكردنی نیشتیمان و یەك پارچەی كوردستان، دیارە ئەماڕەتی سۆرانیش یەكێك بووە لەو ئەماڕەتە بە ناوبانگانەی كوردكە( میر محەمەد مستەفا بەگ ) میرنشینی سۆران فەرمانڕەوایی دەكرد.
بە پێی سەرچاوە مێژووییەكان لەساڵی( 1820 ) تاكوو( 1836 )دەستەڵاتی گرتۆتە ئەستۆ كە بە پاشای گەورە ناسراوە، ( میرمحەمەد )كابرایەكی لێهاتوو بەزەبروو زەنگ بووە، هەوڵی داوە ئەماڕاتەكەی لە دەستەڵاتێكی تەسكی پارچە پارچەی ڕزگار بكات بۆ دەستەڵاتێكی سەرتاسەری، هەر بۆیە میر محەمەد بایەخی زۆری بە توندو تۆڵی لەشكرو بنیاتنانی قەڵاو قولەو پرد داوە، هەروەها گرینگی زۆریشی بەلایەنی ڕۆشنبیری داوە دەیان زاناو ڕۆشنبیری لەم بارەیەوە هەبووە،یەكێك لەو زانا بەناوبانگانە (محەمەد كوڕی ئادەم )بوو، میر بایەخی زۆری بە بواری چەك و تە قەمەنی داوە لەشاری ڕواندز.
هەربۆیەش لە گەڕەك كاولۆكان چەند كارخانەیەكی دامەزراند بۆ دروستكردنی چەك و تەقەمەنی، یەكێك لە كارخانەكان تایبەت بوو بە داڕشتنی تۆپ و گولەتۆپ كە وەستا ڕەجەب سەرپەرشتی دەكرد، بەپێی سەرچاوەكان وەستا ڕەجەب خەلكی كەرمەشانی ڕۆژهە تی كوردستانی ئێران بووە، لەلایەن میر محەمەد ناردراوتە وڵاتی ڕوسیا بۆ فێر بوون لە بواری چەك وتەقەمە نیەوە، دوای گەڕانەوەی وەستا ڕەجەب ودەست بەكار كردنی دوای ئەوەی كار بە یەكجاری لە تۆپ خانەكە مەیسەر بوو، وەستا ڕەجەب ژمارەیەكی زۆر تۆپی دروستكرد، كەنیشانەو مۆری میر محەمەدو وەستاڕەجەبی لەسەربوو، لەسەر لولەی تۆپەكان نوسرابوو ( نصر من اللە وفتح قریب. لصاحیبە امیر منصور محمد بگ ).
كاتێ هەواڵی تەواو بوونی تۆپەكان گەیشتە پاشای گەورە، میر دەست بەجێ بڕیاریدا هەزار ڕیاڵ زێڕو شالێكی تورمە و ئەسپێكی ڕەسەن بداتە وەستا ڕەجەب، بۆ هەر شاگردیًكی تۆپخانەكە سەد ڕیال زێڕی پێشكەش كرد، پێشوازێكی گەرمیشی لە وەستا ڕەجەب كرد هەتاكوو بەردەم كۆشكی ئەمارەتەكە، ئینجا میر ئەم تۆپانەی هەریە كەو ڕوانەی شوێنێك كرد بە مەبەستی جەنگ و بەرگری كردن لە میر نشینەكەی دژ بە هەر هێرشێكی دوژمنان.
هەرچەندە میرنشینی سۆران پێشكەوتنی بەرچاوی بە خۆوە بینی لە چەندین ڕوێكەوە، بەڵام توشی ڕوخان لە ناو چوون هات هۆكاری رووخانی ئەم میرنشینە دەگەڕێتەوە بۆ چەند هەڵەیەك، یەك لەمانە نەبوونی هاوسەنگی پتەو لە نێوان میرنشینەكاندا هەروەها شەڕكردن لە گەڵ ئێزیدیەكاندا، دەوڵەتی عوسمانیش هەمیشە چاوەروانی دەرفەتێك بوو چونكە ئەم فرەوان خوازیانەی میری سۆرانی بە مەترسی دادەنا، بۆیە بەپێی پیلانێكی داڕێژراو لەساڵی (1836) هێرشێكی گەورەی كردە سەر ئەم ئیماراتە میرنشینەكەی رووخاند.
دوای چەندین ساڵ بەسەر روخانی میرنشینەكە تا ئێستا یادگاری و شوێنەواری ئەم میرنشینە ماونەتەوە. چەند لەم دانەیەكیش تۆپانە ماون و دۆزراونەتەوە لەساڵی (1922) تەها ئەفەندی قائیمقامی رواندز بووە، هەندێك نمونەی ئەم تۆپانەی لە چۆمی رواندز لە ژێر پردێك دۆزیوەتەوە كە هەندێك لەم نمونانە ماون یەكێك لە تۆپانە وەك یادگایەك لە شوێنێكی گشتی رواندز داندراوەو پارێزراوە وەهەروەها بە پێی سەر چاوەكان هەندێك لەم تۆپانە لەلای والی موسڵ هەبووە لە ناوەڕاستی چەرخی (19)دا هەشتا تۆپی لە ژێر دەست دابووە وەهەروەها هەندێك لەم تۆپانە لە موزەخانەی سەربازی بەغداد هەیە كە مۆرو نیشانەی وەستا ڕەجەبیان لە سەرە كە درێژی هەندێكیان لە 3 مەتر زیاترەو بەرینی لولەكەشیان 42سم دەبێت.

































































