پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بە بەرز بوونەوەی تۆمار کردووە، هەروەها تەواوی جۆرەكانی دیكەی دراویش گۆڕانییان بەسەرداهات.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران،ئاماژەی بەوەشدا بەرزی ونزمی دۆلار کاریگەری کردۆتە سەر بازاڕ و سەرجەم دراوەکانیش بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 159,600هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن 70 هەزار توومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە دوو ملیار و 880 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 109 مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 125 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5،700 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار توومەن بەرامبەر بە 3,000 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.