زاری كرمانجی-چۆمان
قائیمقامییەتی قەزای چۆمان، بڵاوی كردووەتەوە، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، رەزامەندی دەربڕی بۆ هێنانە کایەی بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای چۆمان، ئەمەش لە پێناو باشتر کردنی سیستەمی هێلەکانی کارەبا پاڵنەرێکی گرنگ دەبێت، بۆ گەیاندنی خزمەتی زیاتر.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” حکوومەت هەوڵەکانی هەمیشە بۆ گەیاندنی خزمەتی خەڵک ، وەک پرەنسیپی سەرەکی دەبینێت، لەو روانگەیەوە هاووڵاتییان بە ئومێدی زۆرتر لە کارەکان دەڕوانن.

































































