زاری كرمانجی-سۆران
بەرپرسی رێكخراوی رۆشنبیری هاتووچۆی كوردستان، داواكاریەك ئاراستەی وەزارەتی ئەوقاف كارووباری ئاینی و لێژنەی ئامادەكردنی وتاری هەینی دەكات، تا لە مینبەری مزگەوتەكان وتاری هەینی تەرخان بكەن، بە روداوەكانی هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستان.
تەها مەهدی، بەرپرسی رێكخراوی رۆشنبیری هاتووچۆی كوردستان، لە رێگەی نووسراوێكەوە داواكاریەك ئاراستەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی دەكات، بەبوونەی رۆژی جیهانی قووربانیانی هاتووچۆوە داوایان لێ دەكات گشتاندنێك بكەن، بۆ سەرجەم مامۆستایانی ئایینی كە مینبەری مزگەوتەكان، وتاری هەینی تەرخان بكەن، تابیەت بە سێكتەری هاتووچۆ و روداوەكانی هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستان”.
دەشڵێت: ” بەداخەوە رووداوەكانی هاتووچۆ بۆتە فایرۆسێكی كوشندەی جیهانی، بۆیەش دەمانەوێت لە رێگای مینبەرەكانەوە كۆمەڵگە هۆشیار بكرێتەوە لە مەترسییەكانی ئەم جەنگە كوشندەیە، ئەم جەنگەش بەتیرۆری سپی ناو دەبرێت”.
ئەوەش دەخاتەڕوو: ” ئامانجی سەرەكی رێكخراوەكەمان تەنها خزمەتكردنی كوردستان و دروستكردنی تاكێكی هۆشیار و رۆشنبیر و تەندروست و دوور لە رووداوی هاتووچۆیە.