زاری كرمانجی-خەلیفان
لیژنەی ئابووری قائیمقامیەتی قەزای خەلیفان بڵاوی كردووەتەوە، لیژنەكانمان لەژێر چاودێری قائیمقامی قەزای خەلیفان، سەردانی چەند دوكان و ماركێتێكیان كرد، لە ئەنجامدا دەستیان گرت بەسەر بڕێكی زۆری كەل و پەلی ماوە بەسەرچوو، هەروەها خاوەن پیشەكان ئاگادار كرانەوە، دەبێت مۆڵەتی تەندروستی و كارتی تەندروستی و مۆڵەتی كار دەربهێنن”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” پسولەی ئاگادار كردنەوە بەو كەسانە درا كە سەرپێچیان ئەنجامداوە تا سەردانی قائیمقامیەتی قەزای خەلیفان بكەن، بۆ مەبەستی وەرگرتنی لێپێچینەوەی پێویست لەگەڵیان”.