مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە كۆبوونەوەی سەرۆكوەزیرانی عێراق و وەزیری وزەی توركیا، تاوتوێی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم كراوە و حكومەتی عێراق ئامادەیی تەواوی نیشاندا و بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەك بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جیهانی توركیاوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تشرینی دووەمی2023، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەبارەی كۆبوونەوەكەوە ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و دەڵێ “محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیران لە شاری بەغدا، پێشوازی كرد لە ئاڵپ ئەرسەلان بایرەقدار وەزیری وزەی توركیا، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان كرا و سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئامادەیی عێراقی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت دەربڕی.”
هاوكات پەیوەندییە هاریكارییەكانی نێوان عێراق و توركیا لە بواری وزە و ڕێگاكانی پەرەپێدانیان و دەستپێكردنەوەی كارەكانی كۆبوونەوەكانی لیژنەی ئابووری هاوبەش و ئاو، چەند پرسێكی تری كۆبوونەوەی نێوان هەردوولا بووە.