بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووتە بناخەی ستراتێژی و ترافیكی سیاسی دەوڵەتە زلهێزەكان ؟
هیوا ساعدی
سەرەتا دەبێ كورد خۆی مافی چارەنووسی بەدەس بێنێت و چاوەڕوانی هیچ لایەن و دەوڵەتێك نەبێت، پەیوەندی بۆ بەهیزكردن و سیمای قارەمانییەتی كورد تەنیا پاراستنی قەوارەی سیاسی كوردستانەو شەڕ لە گەڵ داگیركەر و هەبوونی هێزێكی یەكریز لە ژێر ناوی پێشمەرگەیە.
وەك ئەوەی هەیە نەبوونی ئاڵترناتیڤێك لەسەر روونكردنەوەی مافی چارەنووس و سەروەریی سیاسی و سەربەخۆیی وەك دەنگ هەیە و بەڵام لە ژێر سێبەری داگیركاری دەوڵەتە زلهێزەكان_ئێران و عێراق و توركیەو سوریە بووتە بازرگانی نەوت و ئالۆزی زیاتری ناوچەو درووستكردنی شەڕی ناوخۆیی لەناو كورد و نەبوونی یەكریزی دوورخستنەوە لە ئایدولۆژی و باوەڕ بە كورد بوون ئەمانە تەنیا گۆشەی لەكێشەی كورد لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، پارادیمی كورد لە سەردەمی ئەمڕۆی تێكنۆلۆجیا لەسەر زمان و كلتوور و داب و نەریتە،
باب و باپیران و ئەوانەی كە رۆژگارێ هەڵیان داوە بۆ درووستكردنی دەوڵەتی كوردی وەك پێشەواقازی محەممەد،شێخ عوبەیوڵڵا نەهری و شێخ سەعید پیران و سەید رەزا دەرسیم و سەردار ئەسعەد بەختیاری و شیر عەلیمەردان بی مەریەم و مەلا مستەفا بارزانی و شەهید سەعید یەزدانپەنا و…. زۆربەی ئەوانەی كە لەهەموو چوار پارچە و پانتایی رۆژهەڵات ناوەڕاست شەڕیان لە گەڵ دووژمنی داگیركەر كرد و بۆ مافی سەروەریی سیاسی كە خۆت خاوەنی خاكی خۆت بیت و توانایی پاراستنی سیاسی خۆت بیت،
لەم هەلۆمەرجەی سیاسی كورد دەبێ خۆی ناو ماڵی خۆی رێك بخات و دەسكەوتی سیاسی واتا زاڵ بوون لەسەر مافە دەستوورییەكان كە بۆی دادەنێن قبۆڵ نەكات وەكۆ دیسكراكچێرێك بیربكاتەوە
لە رۆژگاری تێكنۆلۆجیاو واتا مۆدرنییەت و پۆست مۆدڕنییەت تەنیا ئەوە نەبێ سیستەمی ماڵەكان گۆڕدرابێ، كورد دەبێ جاریكی دیكە ئابدەیت بوون لە دەرفەتەكان و بارودۆخەكان و بەهێزكردنی ئۆپوزسیونەكانی لە هەرچوار پارچە و یەكریزی كردنەوەیەكی كاریزماتیك لە بناخەی ستراتیژی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پاراستنی ناوی پێشمەرگە و داب و نەریتەكان و هەوڵدان بۆ بنەماسازی دەوڵەت بوون و پاراستنی قەوارەی سیاسی لە دەستنەدانی دەسكەوتەكانە.