مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئەو شەپۆلە بەهێزەی بارانبارین كە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو هەرێمی كوردستانی گرتەوە، كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەكان دروست كردووە، بە جۆرێك ئاستی ئاوی بەنداوی دهۆك 36 سانتیمەتر و بەنداوی دەربەندیخان 8 سانتیمەتر و بەنداوی دووكان كە بە گەورەترین بەنداوی هەرێمی كوردستان دادەنرێت، بەڕێوەبەرەكەی دەڵێ بارانەكە سوودی زۆری بۆ بەنداوەكە نەبووە و ڕێژەی بەرزبوونەوەی ئاو ئەوەندە نییە شیاوی باس بێت. كۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان دەشڵێت “لە ئێستادا بەنداوی دووكان 21%ی ئاوی تێدایە.”
هەرێمی كوردستان خاوەن سێ بەنداوی گەورەیە (دووكان و دەربەندیخان و دهۆك) كە بە هەرسێكیان توانای گلدانەوەی زیاتر لە 10 ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە. لەگەڵ چەندین بەنداوی تری بچووك و پۆند.