مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دوای دەستگیركردنی فەرزین نەبی، كۆمار نەبی و هێدی یووسفیئەقدەمی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئێوارەی دووشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2023 هەر یەك لە پێشەوا نەبی 16 ساڵ و كارزان نەبی 15 ساڵ دەستگیركران، بەمەش گیراوانی شاری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە ماوەی تەنیا دوو ڕۆژ گەیشتە پێنج مێردمنداڵ.
لەمبارەیەوە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە “ئەو 5 مێردمنداڵە لە ماڵەكانی خۆیان بە بێ هیچ بەڵگەیەكی دادوەری و یاسایی دەستبەسەر كراون.”
ئەوەش دەڵێ “تا ئێستا هیچ زانیارییەكی ورد و دروست لەسەر هۆكاری دەستبەسەركردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم منداڵانە، لە بەردەستدا نییە.”