بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان، نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کرد.
ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بەرز بووە و گەیشتە ٨٢ دۆلار و ١٨ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٢ دۆلار و ٤٥ سەنت بوو.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتیش گەیشتە ٧٧ دۆلار و ٥٦ سەنتە، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٧ دۆلار و ٧٧ سەنت بوو.
دابەزینی نرخی نەوت لە كاتێكدایە كە بڕیاری ئاگر بەسی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەكەوێتە واری جێبەجێ كردنەوە.