كەمێك لەمەوبەر وتەبێژی فەرمی بارەگای بارزانی لەبارەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقەوە، هەڵوێستی مەسعود بارزانی ڕاگەیاند. دكتۆرە خالیدە خەلیل، لە لێدوانێكی نوسراودا، ئاماژەی بە هەڵوێستی بارزانی كردووەو، باس لەوە دەكات كە پێویستە ئەو پۆستە وەك ئیستیحقاقی سوننەكان بمێنێتەوە.
ئەمەش دەقی لێدوانە نوسراوەكەیە.
لێدوانێك لە گوتەبێژی بارەگای بارزانی
لەبارەی دیاریكردنی سەرۆكی تازەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەوەدایە كە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئیستحقاقی پێكهاتەی سووننەیە و هەر كاندیدێكیش كە بۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵدەبژێردرێت پێویستە كۆدەنگی یان ڕەزامەندیی زۆرینەی لایەنە سووننەكانی ناو پارلەمانی عێراقی لەسەر بێت.
دكتۆرە خالیدە خەلیل
گوتەبێژی بارەگای بارزانی
21ی تشرینی دووەمی 2023