فازل حاجی وته‌بیژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، دوای 13 ساڵ له‌و پۆسته گوسترایه‌وه بۆ به‌شێكی تر له هه‌مان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی.
فازل حاجی وته‌بێژی پێشووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی بڵاویكردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت : پاش 13ساڵ کارکردن و مانەوە لە پۆستی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، ئەمڕۆ بە فەرمانێکی وەزارەتی ناوخۆ گواسترامەوە بۆ بەشێکی تر لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، گواستنەوەکەم وەکو ڕێکارێکی کارگێڕی ئاساییە، لێرەوە سوپاسی هەمو لایەک دەکەم ، وە من سەربازم لە هەر کوێیەک بێت ئەرکی خۆم بەجێدەگەیەنم.
له روونكردنه‌وه‌كه ئه‌وه‌ش ده‌ڵی: پیرۆزبایی لە هاوڕێ و هاوپیشەم عەقید هێمن محمدامین دەکەم، کە وەکو وتەبێژ دەستبەکار دەبێت، هیوای سەرکەوتنیشی بۆدەخوازم.