به‌ختیار سه‌باح-زاری كرمانجی:
له سنووری قه‌زای رواندزو ناحیه‌ی وه‌رتێ، زیاتر له 25 هه‌زار سه‌ر مه‌ڕو بزن و مانگا هه‌یه، به‌رهه‌مه‌كانیان له سۆران و هه‌ولێر ساغ ده‌كه‌نه‌وه.
په‌یام دڵدار، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی رواندز به زاری كرمانجی راگه‌یاند “له سنووری قه‌زای رواندزو ناحیه‌ی وه‌رتێ، (218) خاوه‌ن مه‌ڕو بزن هه‌ن، كه 22 هه‌زارو 218 سه‌ر مه‌ڕو بزنیان هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌زارو 408 خاوه‌ن مانگا‌و گۆلك هه‌ن، كه 2 هه‌زارو 825 سه‌ر به‌خێو ده‌كه‌ن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، جگه له مه‌ڕو ماڵات، له سنووری رواندز، ( 175 ) هه‌نگه‌وانمان هه‌یه، كه 6 هه‌زارو 244 پوره هه‌نگ به‌خێو ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها روونیشكرده‌وه، تا ئێسته له سنووری قه‌زای رواندز، هیچ كارگه‌یه‌كی شیره‌مه‌نی نییه، خاوه‌ن ماڵات و هه‌نگه‌وانه‌كان به‌رهه‌مه‌كانیان له سۆران و به‌شێكیان له هه‌ولێر ساغ ده‌كه‌نه‌وه.
له‌باره‌ی هاوكاریكردنی جووتیاران و خاوه‌ن ماڵاته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی رواندز گووتی ” به‌هۆی خراپی دۆخی دارایی له ساڵی 2014 وه تا ئێسته هیچ هاوكارییه‌كی جووتیاران و ئاژه‌ڵداران نه‌كراوه، پێشتر هه‌موو پێداویستییه‌كی كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداریمان بۆ دابین ده‌كردن”.