زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بەهۆی باران بارین و داڕمانی شاخ لە هەندێ شوێن زیان بەر تۆڕەكانی ئاو كەوتووەو تیمەكانمان سەرقاڵی چاككردنەوەن.
تەحسین سەعدولڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، گووتیشی: ” چاوەڕوانی ڕاپۆرتی تیمەكانمانین ئایا لەكام شوێن زیان بەر تۆڕەكانی ئاو كەوتووە، بۆ ئەوەی دەست بە چاككردنەوەیان بكەین”.
ئاشكراشی كرد: ” لە ئێستادا ئەوەی زیانی زۆری بەركەوتبێت، تۆڕی سەرەكی ئاوی ناحیەی سرێشمەیە، كاركردن بەردەوامە بۆ چاككردنەوەی.