محەمەد هەسنانی-سۆران
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران بڵاوی كردووەتەوە: ” ئەمرۆ سێ شەممە لە هۆڵی (شەوكەت شێخ یەزدین) لە قەزای سۆران تۆماری هەژماری من بۆ فەرمانبەرانی ئەوقافی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستی پێكرد، وە ئەم بەڵگانەی خوارەوەی پێویستن:
- كارتی نیشتیمانی.
- كارتی زانیاری.
- پاسپۆرت ئەگەر هەبێت.
- فەرمانبەر موبایلی خۆی پێ بێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” نابێت بە هیچ هۆكارێك هیچ فەرمانبەرێك دوا بكەوێت، تەنیا ئەم كەسانە نەبێت كە بە فەرمی مۆڵەتیان وەرگرتووە بە پێچەوانەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت، هەروەها فەرمانبەران لە رۆژی تۆمار كردن لەلایەن ئەوقاف ئاگاداردەكرێنەوە، لەبەر ئەوەی پرۆسەكە تا رۆژی پینج شەم بەردەوام دەبێت.